موقتەدا سەدر ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی قبوڵكرد.. گەورەترین كوتلەین و هاوپەیمانێتییەكی نیشتمانی پێكدەهێنین

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر

موقتەدا سەدر ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی قبوڵكرد، ڕەوتەكەی وەكو گەورەترین كوتلەی هەڵبژاردن و گەل وەسفكرد، دەڵێت، كار بۆ هاوپەیمانێتیی نیشتمانی و دوور لە تایفی دەكەن بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی خزمەتگوزار.

دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەكان لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر تویتێكی كرد، نووسیویەتی، چیتر نابێت هەڵبژاردن و ئەنجامەكانی و هەموو ئەو هاوپەیمانێتییانەی لێیدەكەوێتەوە، نابێت ببێتە هۆی ناكۆكی و جیاوازی و ململانێ و بەریەككەوتن.

سەدر بە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنیش ڕازیبووە، ڕەوتەكەشی بە گەورەترین كوتلەی هەڵبژاردن و گەل وەسفكردووە، دووپاتیكردووەتەوە، هەوڵ بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانێتیی نیشتمانیی دوور لە تایفییەت و ڕەگەز دەدات، كار بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی خزمەتگوزار و دەستپاك دەكەن.

ڕێبەری ڕەوتی سەدر لەئێستاشەوە دڵنیایی دەدات كە لەئێستاوە سزا ئامادەیە بۆ هەموو ئەوانەی كەمتەرخەم دەبن، لە كۆتاییدا دەڵێت، “ئەی شیعی، ئەی سوننی، ئەی كوردی، ئەی پێكهاتەكان، با پێكەوە نیشتمان چاكبكەینەوە و ڕزگاریبكەین لە گەندەڵی و داگیركاری و تیرۆر و خۆبەستنەوە و ملكەچبوون، بێ هیچ ناكۆكی و تەشیر و پێكدادانێك، عێراق پێویستی بە جەنگ نییە، پێویستی بە ئاشتییە”.

بابەتی پێشتر

دوای مایکرۆسۆفت، گوگڵیش هۆشداری لەبارەی هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی ئێران دەدات

بابەتی دواتر

چین موشەکێکی سەروو دەنگ بە نهێنی تاقیدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو فەرماندەی حەشدی شەعبی كوژران

دوو فەرماندەی حەشدی شەعبی كوژران و سێ چەكداریان برینداربوون و بەپێی زانیارییەكان، بۆمبیان پێدا تەقیوەتەوە. سەرچاوەیەكی ئەمنیی عێراقی…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجامدەدات. نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران بڵاویكردەوە، بە سەرۆكایەتیی محەمەد شیاع سودانی،…
Total
0
Share