بەهۆی دابەزینی پلەی گەرمییەوە، پەروەردەی گەرمیان پشووی راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی گەرمیان رایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، پلەی گەرما لەسنووری ئیدارەی گەرمیان و بەتایبەت ناحییەکانی مەیدان و شێخ تەویل و بەشێک لە گوندەکانی سنوورەکە زۆر دادەبەزن.
ئەوەشی خستەڕوو، لەپێناو سەلامەتیی خوێندکاران، بە راوێژ لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، بڕیاردرا سبەینێ سێشەممە 20ـی کانوونی دووەمی 2026، لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لەسنووری ئیدارەی گەرمیان بکرێت بە پشوو.