بۆچی کریستیانۆ هەمیشە بە قاچی ڕاست دەچێتە ناو یاریگا؟

ئەفسانەی پۆرتوگالی یانەی مانچستەر یونایتد، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ وەک کەلتوورێکی پۆرتوگالی هەمیشە بە قاچی ڕاست دەچێتە ناو یاریگا.

خەڵکی پۆرتوگال لەکاتی چوونەژوورەوەیان بۆ هەر جێگەیەکی پیرۆز یاخود گرنگ، بەپێی ڕاست دەچنە ژوورەوە، هەمیشە وتەیەک دەڵێنەوە، کە دەڵێت “entra com a direita”، واتا “بەقاچی ڕاست بچۆرە ژوورەوە”.

جێسیکا ئەندرێس، یەکێکە لە فانە ناودارەکانی کریستیانۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتیوب، لەو بارەیەوە دەڵێت، “ئەوەی دەیبینن ڕاستە، کریستیانۆ بەپێی ڕاست دەچێتە نێو یاریگا، ئەوەش خورافات نییە، بەڵکو بابەتێکە پەیوەندی بە کەلتووری پۆرتوگالەوە هەیە، بابەتەکە لە چەندین وڵاتی دیکەش بوونی هەیە، لەنمونەی ئیسپانیا، هیندستان، ئیندۆنیسیا، ئیتاڵیا، یۆنان، بەرازیل، ڕوسیا، وڵاتانی ئاسیا و وڵاتە موسوڵمانەکان، ئەوەش شتێکی نامۆ نییە”.

ئەندرێس دووپاتیدەکاتەوە، کریستیانۆ باوەڕی بە خورافات نییە، بەڵکو ڕێز لە کەلتووری پۆرتوگالی دەگرێت، بۆیە لەهەموو یارییەکدا بەپێی ڕاست دەچێتە ناو یاریگاوە.

بابەتی پێشتر

وێنە.. یەکەمین پێشانگای هاوبەشی کاری دەستیی ژنانی ئێران و سلێمانی

بابەتی دواتر

ژووری بازرگانیی سلێمانی هۆکارەکانی گرانبوونی بەنزین ڕادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share