عەبادی: ئەو كەسەی هەڵەكەیكرد پێویستە تا ڕۆژ دەبێتەوە ڕاستیبكاتەوە

سەرۆكی هاوپەیمانیی نەسر ڕایدەگەیەنێت، كۆمسیۆن متمانەی لەدەستداوە، دەشڵێت ئەو هەڵەیەی كە ڕوویداوە پێویستە تا ڕۆژدەبێتەوە ڕاستبكرێتەوە.

حەیدەر عەبادی، سەرۆكی هاوپەیمانیی نەسر لە تویتێكدا، كە لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویكردووەتەوە دەڵێت، “كاتێك خۆپیشاندانی تشرین لە ساڵی 2019 ڕوویدا، یەكەمین داواكارییان ئەوەبوو هەڵبژاردنێكی پاك و دوور لە ساختەكاری ئەنجامبدرێت، تاوەكو متمانە بۆ وڵات بگەڕێتەوە”.

بەڵام عەبادی پێیوایە، “ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن لەلایەن كۆمسیۆنەوە متمانەی هاوڵاتییانی بە كۆمسیۆن نەهێشت”.

عەبادی لە كۆتایی تویتەكەیدا دەڵێت، “ژیر ئەو كەسیە كە نەهێڵێت ڕۆژ بووەوە هەڵەكەی ڕاستبكاتەوە”.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ كۆمسیۆن ئەنجامی بەرایی جیاكردنەوە و ژماردنی دەستیی دەنگی زیاتر لە سێ هەزار سندوق ڕاگەیاند و بەپێی ئەنجامەكان گۆڕانكاریی بەسەر ڕێژەی كورسی لایەنەكاندا هاتووە، بەجۆرێك كورسییەكانی سەدر كەمیكردووە و لیستەكانی سەر بە حەشدی شەعبیش زیادیانكردووە.

بابەتی پێشتر

كورسی لیستەكانی سەر بە حەشدی شەعبی زیادیكرد

بابەتی دواتر

دەروازەی حاجی ئۆمەران: دەستبەسەر 100 ملیۆن دیناری ساختەدا گیرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شوێنەکەی حەلبوسی پڕدەکرێتەوە

بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجام بدات و سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجومەنەکە هەڵبژێرێت. کاروان یاروەیس، ئەندامی…
زیاتر ببینە

لە پارێزگایەک سبەینێ کرایە پشوو

ئەنجومەنی پارێزگای کەربەلا بڕیاریدا سبەینێ سێشەممە بکاتە پشووی فەرمی لە سنووری پارێزگاکەی. ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجومەنی پارێزگای کەربەلا بە…
Total
0
Share