دەروازەی حاجی ئۆمەران: دەستبەسەر 100 ملیۆن دیناری ساختەدا گیرا

لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران باندێکی هێنانی دراوی ساختە لە وڵاتی ئێرانەوە دەستگیرکران، کە بڕی 100 ملیۆن دیناری ساختەیان پێبووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ئاشکرایکرد، لە هەوڵەکانیان بۆ ڕێگریکردن لە هاتنی پارەی ساختە لە وڵاتی ئێرانەوە بەشێوەی قاچاخ، دەستگیراوە بەسەر بڕی 100 ملیۆن دیناردا، کە سەرجەمیان بەشێوەی 25 هەزار دیناری لەچاپدرابوون.

چوار تۆمەتباری هێنانی ئەو بڕە پارەیەش دەستگیرکراون، دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ تاوانەکە کراوەتەوە.

تۆمەتبارەکان و بڕە دراوە ساختەکە لە بەرواری 30/9/2021دا لەکاتێکدا ویستوویانە ئەو بڕە پارەیە بهێننە هەرێمی کوردستان، دەستگیرکراون.

بابەتی پێشتر

عەبادی: ئەو كەسەی هەڵەكەیكرد پێویستە تا ڕۆژ دەبێتەوە ڕاستیبكاتەوە

بابەتی دواتر

گۆڕانکارییە ژینگەییەکان زیاتر لە 538 گیانلەدەستدان و 100 ملیار دۆلار زیانی بە ئەمریکا گەیاندووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share