کۆمەڵی دادگەری: داوای لێبوردن لە ئەندامانمان دەکەین بەرپرسیارێتیی ئەم دۆخە لەئەستۆدەگرین

کۆمەڵی دادگەری دووەم لایەنە لەهەرێمی کوردستان دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای لێبوردن لە ئەندامان و دەنگدەرانی دەکات بەهۆی ئەو ئەنجامەی لە هەڵبژاردندا بەدەستیانهێناوە، لەکاتێکدا پێشتر بزوتنەوەی گۆران بەهۆی دەرنەچوونی هیچ کاندیدێکی هەمان هەڵوێستی پیشاندا.

محەمەد حەکیم وتەبێژی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، ئاماژە بە ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکات و داوای لێبوردن لە ئەندامانی حزبەکەی دەکات و ڕایگەیاندووە، ” به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی باڵا و سه‌ركردایه‌تییه‌وه‌ داوای لێبوردن له‌ هه‌موو كادیر و ئه‌ندامانمان ده‌كه‌ین، كه‌ نه‌مانتوانی ئه‌و ئه‌نجامه‌ به‌ده‌ستبهێنین كه‌ له‌به‌رچاومانگرتبوو”.

کۆمەڵی دادگەری بەرپرسیارێتیی ئەنجامەکانیان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵدەگرێت و دەڵێت، ” ئه‌نجومه‌نی باڵا و سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كه‌ی به‌رپرسیاره‌تی ئه‌م دۆخه‌ له‌ئه‌ستۆده‌گرن”.

وتەبێژی کۆمەڵی دادگەری ڕاشیگەیاندووە، کە حزبەکەی بەبەرنامەیەکی نوێوە خۆی بۆ هەڵبژاردنی کوردستان ئامادەدەکات و هەنگاو بۆ چارەسەری ئەو دۆخە دەنێن دەشڵێت، ” کۆمەڵ دۆخی زۆر سەختتر لەمەشی تێپەڕاندووە”.

لەگەڵ ئەوەشدا سوپاسی دەنگدەران و کاندیدەکانی کۆمەڵ دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیلان غەفور: کارمان بۆ ژمارەیەک خاوەن پێداویستیی تایبەت کردووە و ئێستا مانگانە مووچە وەردەگرن

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایدەگەیەنێت، “کارمان بۆ 650 کەس لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان ئەنجامداوە و ئێستا مانگانە مووچە…
زیاتر ببینە

بە رەزامەندیی سودانی؛ پەلەدەکرێت لە هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، سودانی رەزامەندیی دەربڕیوە لە پەلەکردن لە هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان. سروە محه‌مه‌د، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی…
Total
0
Share