کەسێک بە چەقۆ براکەی خۆی کوشت

شەوی ڕابردوو لە قەزای کەلار، بەهۆی ناکۆکی و دروستبوونی دەمەقاڵێوە کەسێک بە چەقۆ براکەی خۆی کوشتووە.

لەسەر ڕووداوەکە، عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “شەوی ڕابردوو لەگەڕەکی حەمرینی قەزای کەلار گەنجێک برایەکی خۆی بەناوی (سەنگەر وەهاب عەبدولعەزیز) لەدایکبووی 1985 بەچەقۆ کوشتووە”.

بەوتەی کەسوکاری ئەو دوو کەسە، دوو براکە لەماڵی خۆیان بووە بەشەڕیان و لەئەنجامدا یەکێکیان بەچەقۆ ئەوی تریانی کوشتووە و پاشان هەڵاتووە.

لەئێستادا تەرمی کوژراوەکە ڕەوانەی پزیشکی داوەری قەزای کەلار کراوەو بەبڕیاری دادوەر بەپێی مادەی 405 فەرمانی دەستگیرکردن بۆتۆمەتبار دەرچووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان

بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، وادەی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان ئاشکرادەکات. نەبەرد…
Total
0
Share