چەکدارانی نزیک لە تورکیا لە دژی ماکرۆن ئاڵای داعشیان بەرزکردەوە

ئاڵای داعش لە خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆدا فۆتۆ: تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

ئەمڕۆ لە گرێ سپی لە ڕۆژئاوای کوردستان، کە لەلایەن چەکدارانی نزیک لە تورکیاوە داگیرکراوە، خۆپیشاندانێک دژی وتەکانی ئیمانیۆل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا بەڕێوەچوو، تێیدا ئاڵای داعش بەرزکرایەوە.

ئەمڕۆ 25 ی تشرینی یەکەم چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا خۆپیشاندانێکیان دژی وتەکانی ماکرۆن کرد کە پێشتر ڕایگەیاندبوو “ئیسلام لە قەیراندایە” و چەندین دروشمیان دژی فەرەنسا و ماکرۆن وتەوە.

لە خۆپیشاندانەکەدا ئاڵای چەکدارانی داعش و بەرەی نوسرە بەرزکرایەوە، کە هەردوو گروپەکە لەلایەن ئەوروپا و ئەمریکا و بەشێکی زۆری جیهانەوە بە گروپی تیرۆرستی ناسێندراون.

خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی گرێ سپی لەکاتێکدایە کە دوێنێ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا بە توندی هێرشیکردە سەر ئیمانیۆل ماکرۆن و پێی وت “ماکرۆن دەبێت پشکنین بۆ مێشکی بکات”.
Image

 


 

بابەتی پێشتر

هەولێر: هەر كەسێك دەمامك نەبەستێت سزادەدرێت

بابەتی دواتر

ماکرۆن بە زمانی عەرەبی تویتی کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share