یەكگرتوو لە دهۆك سەرجەم پۆستە حكومییەكانی ڕادەستی پارتی كردەوە

پاش ئەوەی پارتی ڕێككەوتنەكەی خۆی لە حكومەتی خۆجێیی دهۆك لەگەڵدا هەڵوەشاندەوە، یەكگرتوو ئەمڕۆ دوایین پۆستی حكومی خۆی ڕادەستی ئەو حزبە كردەوە.

سەباح بابیری، سەرۆكی لیستی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك ئەمڕۆ دووشەممە 26ی تشرینی یەكەم بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “دوای هەڵوەشاندنەوەی ڕێككەوتنی نێوان ئێمە و پارتی، سەرجەم پۆستە حكومییەكانمان ڕادەستی ئەو حزبە كردەوە”.

ئەو بەرپرسەی یەكگرتوو ئەوەشی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ دواین پۆست كە ڕادەستیان كردەوە پۆستی بەڕێوبەری گشتیی مین و تەقەمەنیی دهۆك بوو.

پێشتر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا پارێزگاری دهۆك وتی، جێگرەوەی پۆستەكانی یەكگرتوو لە حكومەتی خۆجێیی دیاری كراون و سێ لەو پۆستانە كە لە ئاستی بەرێوبەری ناحیەدان لە سنوورەكە بە كەسانێك پڕدەكرێنەوە كە “كوڕە شەهید”ن.

بەگوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، هەر ئەمڕۆ 14 بەرپرسی نوێ بۆ چەند پۆستێكی شارەوانییەكانی سنووری پارێزگای دهۆك دەستبەكاربوون.

 

بابەتی پێشتر

کەسێک لە ڕوبەڕوبوونەوەی پۆلیسی دهۆکدا کوژرا

بابەتی دواتر

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لەبارەی دەستپێکردنەوەی خوێندن لەناو پۆلدا ڕونکردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڤاڵ ئەبوبەكر هۆشدارییدەدات

پارێزگاری سلێمانی پەیامێكی بڵاوكردەوە و هۆشداری لەبارەی جەنگێكی جیهانی رانەگەیەندراو دەدات. د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە پەیامێكیدا…
Total
0
Share