کەسێک لە ڕوبەڕوبوونەوەی پۆلیسی دهۆکدا کوژرا

وتەبێژی پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند، دوای ئەوەی شەش جار تۆمەتبارێک لەلایەن دادگاوە داواکرابوو خۆی ڕادەست نەدەکرد و دووجار تەقەی لە پۆلیس کردووە و دوو ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی بریندارکردووە، بۆیە بە ناچاری شەوی ڕابردوو تەقەی لێکرا و کوژرا.

هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆک لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ 26 ی تشرینی یەکەم ڕایگەیاند، “دوای ئەوەی زانیاری کۆکرایەوە لەسەر تۆمەتبارێک کە شەش جار بڕیاری دادگای هەبوو بۆ ئامادەبوون لەبەردەم دادگا، بەڵام خۆی ڕادەست نەکردووە و تەقەی لە پۆلیس کردووە، بۆیە پۆلیس چووەتە سەر شوێنەکەی کە بەنزین خانەیەک بووە”.

وتەبێژی پۆلیسی دهۆک ئاشکرایکرد، “تۆمەتبارەکە پێشتر تەقەی لە پۆلیسێک کردبوو و برینداری کردبوو، شەوی ڕابردووش کە پۆلیس چووەتە شوێنی تۆمەتبارەکە خۆی بە دەستەوە نەداوە و دیسانەوە تەقەی لە پۆلیس کردووە و موقەدەمێکی پۆلیسی بریندار کردووە و پاشان تەقەی لێکراوە و کوژراوە”.

پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاندووە، لەناو ئۆتۆمبیلەکەی تۆمەتبارەکەدا دەستگیراوە بەسەر چەند نارنجۆکێک و چەکێکی جۆری قەناس و دەمانچەیەک و کڵاشنکۆفێک و تاپڕێکدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری زیندانیکراوانی بادینان: پیلانێکی خراپ دژی زیندانییانی بادینان هەیە

    نوێنەری زیندانیکراوانی بادینان ئاشکرایکرد، پیلانێکی خراپ بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی زیندانیکراوی بادینان هەیە ڕاشیگەیاندووە، شێروان شێروانی…
زیاتر ببینە

گەرمیان.. لە رووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك برینداربوو

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، ئۆتۆمبێلێك لەسەر رێگای كەلار-دەربەندیخان وەرگەڕا و شۆفێرەكەی برینداربوو. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان كە…
زیاتر ببینە

سەرۆكایەتیی هەرێم: بڕیاردرا مانگی داهاتوو دوایین كۆبوونەوە لەبارەی هەڵبژاردنەكانەوە ئەنجامبدرێت

كۆبوونەوەی لایەنەكان بە ئامادەبوونی نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە بارەگای سەرۆكایەتیی هەرێم لەبارەی هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێمی…
Total
0
Share