نزیکەی سێ ملیۆن درەخت لە باخچەکانی سلێمانیدا هەن

بەپێی ئەو ئامارانەی لەسەر سلێمانی لەلایەن پارێزگارەوە بڵاودەکرێتەوە دەردەکەوێت لە ماوەی 30 ساڵی ڕابردوودا سەدان باخچە زیادیان کردووە و ئێستا نزیکەی سێ ملیۆن درەخت لەناو باخچەکاندا هەن.

بەپێی ئامارەکە ئێستا لە شاری سلێمانی 795 باخچە بوونیان هەیە و لەگەڵ ئەوەش 330 بلوار لە شارەکەدا هەن، کە دەرفەتی سەوزکردنی زیاتریشیان هەیە.

هەر بەپێی ئامارەکە، سلێمانی خاوەنی 50 دارستانی دەستکردە و پانتایی زەویی کشتوکاڵی (باخداری، دارستان، پاوان) دوو ملیۆن و 925 هەزار و 19 دۆنمە.

لەڕووی کشتوکاڵەوە ئامارەکە نیشانی دەدات، شاری سلێمانی خاوەنی چوار سایلۆیە و هاوکات ژمارەی هۆڵەکانی پەلەوەر 756 دانەیە و ژمارەی حەوزی ماسی 361 حەوزە و 259 پڕۆژەی گاوداریش بوونیان هەیە.

هەر لە سنووری سلێمانی دوو ملیۆن و 816 مەڕ و 616 هەزار و 618 بزن و 253 هەزار مانگا بوونیان هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ده‌زگاى لوتكه‌: تەرمی 27 كۆچبەری بەلەمە نقوومبووەكەی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا ‏دۆزراونەتەوە

سه‌رۆكى ده‌زگاى لوتكه‌ بۆ كاروبارى په‌نابه‌ران ڕاگه‌یاند، تاوه‌كو ئێستا ناسنامه‌ى ‏قوربانییه‌كانى به‌له‌مه‌ نقوومبووه‌كه‌ى ئاوەكانی نێوان فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا…
Total
0
Share