ڕوسیا لەژێرئاوگەڕەوە مووشەكی خێراتر لە دەنگ دەتەقێنێت

ڕوسیا مووشەكێكی خێراتر لە دەنگی تاقیكردەوە و لەسەر ژێرئاوگەڕێكەوە مووشەكەكەی تەقاند.

مووشەكەكە ناوی “تسێركۆن”ـە و لەجۆری سەرووی دەنگە كە خێراییەكەی زۆر لە دەنگ زیاترە و لەسەر ژێرئاوگەڕی “سیڤەرۆدنیسك” تاقیكرایەوە كە ژێرئاوگەڕێكی فرەچالاكییە و دەتوانێت چەند كارێك ڕابپەڕێنێت.

ژیرئاوگەڕە ڕوسییەكە ئەتۆمییە و تا قووڵایی 600 مەتر دەچێتە ژێرئاوەوە، خێرایی ئەو مووشەكەش كە لەڕێگەیەوە دەتەقێندرێت 10 هەزار كیلۆمەترە لە كاتژمێرێكدا.

مووشەكی سەرووی دەنگ “Hypersonic speed” بریتییە لەو جۆرە چەكەی كە دەتوانێت بەخێرایی “5 ماخ” دەربپەڕێت، ئەو ڕادەی خێراییەش یەكسانە بە پێنج جار خێراتر لە دەنگ، واتە دەتوانێت لەماوەی یەك چركەدا 1.6 كیلۆمەتر و زیاتر ببڕێت.

هەفتەی ڕابردوو كۆریای باكوور مووشەكێكی لەو جۆرەی بەناوی “هواسونگ 8″ تاقیكردەوە و ڕایگەیاند، مووشەكەكە لەتوانایدایە مانۆڕبكات و لە ئاسماندا هاتوچۆبكات بەخێراییەكی زیاتر لە دەنگ.

بابەتی پێشتر

پیاوێك بەهۆی خۆشەویستی لەڕێگەی فەیسبووكەوە ڕفێندرا و دزی لێكرا

بابەتی دواتر

کارەبای سلێمانی: ئەوانەی لەکاتی خۆیدا قەرزەکانیان ناگەڕێننەوە کارەباکەیان دەبڕین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارتی كرێكارانی بەریتانیا سەركەوت

وەك ئەوەی لە راپرسییەكانەوە چاوەڕوان دەكرا، پارتی كرێكارانی بەریتانیا سەركەوتنێكی بەرچاوی لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی دوێنێی وڵاتەكەی بەدەستهێنا و…
Total
0
Share