پەیەدە: مام جەلال ژیانی خۆی لەسەر خەباتی سیاسی بۆ کورد دانا

پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) لە چوارەمین ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلال ـ دا ڕایگەیاند، “ڕێزمان بۆ خەباتی سیاسيی مام جەلال هەیە و خەباتی سیاسيی مام جەلال قوتابخانەیەک بوو کە ئەو ژیانی خۆی لەسەر دانا”.

پەیەدە لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، “چوار ساڵ بەسەر کۆچی دوایی مام جەلال ـ دا تێدەپەڕێت، ئێمە تا ئێستاش خەبات و هەوڵەکانی ئەو بۆ کورد یاددەکەینەوە و حیکمەتێکی گەورەیە بۆ ئێمە”.

ڕاگەیەندراوەکەی پەیەدە تێیدا هاتووە، “لەم ڕۆژە سەختەدا کە ڕابەرێکی گەورەی کوردمان لەدەستداوە ئێمە پەیامی ئاشتی و ئارامی بۆ ڕۆحی پاکی مام جەلال دەنێرین و ڕێز لە هەوڵەکانی تاڵەبانی دەگرین بۆ بەدەستهێنانی مافی کورد لە هەموو بوارەکاندا”.

ئەمڕۆ چوار ساڵ بەسەر کۆچی دوایی مام جەلال ڕابەری شۆڕشی نوێی کورددا تێدەپەڕێت و بەشێکی زۆر لە هێزە سیاسییەکان لەهەر چوار پارچەی کوردستان یادی ئەو سەرکردەیەی کورد دەکەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share