کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: 309 وێستگەی دەنگدان تایبەتکراوە بە ئاوارەکان

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد، بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق 309 وێستگەی دەنگدان بۆ ئاوارەکان دانراوە لە دەنگدانی تایبەتدا.

لە لێدوانێکدا بۆ میدیا عێراقییەکان جومانە گلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، “ژمارەی ئەو ئاوارانەی کە بۆ هەڵبژاردنەکان مافی دەنگدانیان هەیە دەگاتە 120 هەزار ئاوارە”.

ئاماژەی بەوەکردووە، “ئاوارەکان لەڕێگەی کارتی بایۆمەتریی تایبەتەوە دەنگدەدەن”.

بەپێی وتەبێژی کۆمسیۆن، “309 وێستگەی دەنگدان بۆ ئاوارەکان دابینکراوە کە لە 27 کامپدا دابەشبوون و بەمنزیکانە وێستگەکان لە کامپەکان دەبێت”.

بابەتی پێشتر

مۆلنوپیراڤیر، یەکەم حەپی چارەسەری کۆرۆنا چاوەڕێی ڕەزامەندییە

بابەتی دواتر

ئاشکراکردنی ڕوخساری مۆمیاکراوەکانی میسر بەڕێگایەکی سەرنج ڕاکێش

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share