لەماوەی مانگێکدا پێنج منداڵی کورد خۆیان کوشتووە

بەپێی ئامارێکی رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، لەماوەی تەنها مانگێکدا 12هاوڵاتی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆیان کوشتووە، لەوانە پێنج کەسیان منداڵ بوون.

ئامارەکە دوێنێ 26 ی تشرینی یەکەم بڵاوکراوەتەوە و تێیدا ئاشکرا کراوە، لە پارێزگای سنە زۆرترین حاڵەتی خۆکوژی هەبووە و لە مانگێکدا پێنج کەس خۆیان کوشتووە کە دوو ژن و سێ پیاو بوون.

لەو ماوەیەدا شەش ژن و شەش پیاو خۆیان کوشتووە، کە بە پێی لێکدانەوەی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵات هۆکاری خۆ کوشتنەکان کێشەی خێزانی و هەژاری بووە.

لەو پێنج کەسەی کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە و لە خوار 18 ساڵەوە بوون چوار کچ و کوڕێکن، کە زۆرینەی هۆکاری خۆکوژی ئەو منداڵە کچانە کێشەی کۆمەڵایەتیی بووە.

ئامارەکە ئاماژە بەوە دەکات لەماوەی ئەو مانگەدا لە پارێزگای ئیلام سێ حاڵەتی خۆکوژی هەبووە و دوو ژن و یەک پیاو بوون، لە پارێزگای کرماشانیش پیاوێک خۆی کوشتووە و لە پارێزگای سنەش پێنج حاڵەت هەبووە کە دوو ژن و سێ پیاو بوون.

هاوکات لە پارێزگای ورمێ سێ حاڵەتی کۆتایی هێنان بە ژیان هەبووە کە دوو ژن و یەک پیاو بوون.

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆکن لەسەر ئەوەی هۆکاری سەرەکی خۆکوژییەکان کێشەی کۆمەڵایەتیی و هەژارییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان: نووسراومان ئاراستە كراوە بێ بەرامبەر یەكەی نیشتەجێبوون بدرێتە خاوەن پێداویستیی تایبەت

سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە قۆناغی یەكەمدا 20 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون دروستدەكرێت و پلان هەیە لە داهاتوودا…
زیاتر ببینە

ئەندامێکی بزوتنەوەی ئیسلامی: پێشێلکاریی یاسایی لە ناوی ئەندامانی کۆنگرەدا کراوە

ئەندامێکی بزوتنەوەی ئیسلامیی کوردستان رایدەگەیەنێت، “پێشێلکاریی یاسایی لە کۆنگرەدا کراوە و ئەگەر چارەسەر نەکرێت ئەم کۆنگرەیە، کۆنگرەیەکی تەندروست…
Total
0
Share