یونسکۆ لە سلێمانی خەڵاتی وەرگێڕانی ساڵی بەخشی

بەبەشداریی وەزارەتی ڕۆشنبیریی هەرێم و پارێزگاری سلێمانی، یونسکۆ لە سلێمانی خەڵاتی وەرگێڕانی ساڵی بەخشییە وەرگێڕ “مەریوان هەڵەبجەیی”.

مەریوان هەڵەبجەیی، ئەو وەرگێڕەی خەڵاتكراوە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئۆفیسی یونسکۆ لە سلێمانی خەڵاتیكردم لەپای وەرگێڕانەکانم لەماوەی ڕابردوودا کە 70 کتێبم لە زمانی فارسییەوە بۆ کوردی و بەپێچەوانەوە وەرگێڕاوە”.

بەپێی وتەی وەرگێڕ مەریوانی هەڵەبجەیی، خەڵاتەکەی یونسکۆ لەسەر ئاستی هەرێم بووە و لەگەڵ ئەویشدا چەند وەرگێڕێکی دیکەش وەک “جەلیل کاکەوەیس و بەیان سەلمان” خەڵاتکراون.

ئەمڕۆ 30ی ئەیلول، گروپی کەشکۆڵ لە زانکۆی ئەمریکی لەژێر دروشمی (وەرگێڕان، ژوانی هۆشمەندیی نێوان نەتەوەکان) چالاكییەكی ڕێكخست تایبەت بە ڕۆژی جیهانیی وەرگێڕان و بەو بۆنەیەشەوە یونسكۆ خەڵاتی بە سێ نووسەر و وەرگێڕ بەخشی.

30ی تشرینی یەکەمی ساڵی  2019، رێکخراوی یونسکۆ لە ئاهەنگی رۆژی شارە جیهانییەکاندا، 66 شاری دیکەی جیهانی خستە لیستی شارە داهێنەرەکانی جیهانەوە و شاری سلێمانیش خرایە ناو لیستی 246 شاری داهێنەری یونسکۆوە.

بابەتی پێشتر

بافڵ تاڵەبانی یەک ملیۆن دۆلار بۆ قەرەبووكردنەوەی ماڵە کوردەکانی خورماتوو تەرخاندەکات

بابەتی دواتر

شەڕەکەی هەریر بەردەوامە و ژمارەی کوژراوەکان گەیشتە سێ کەس

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی 51 هەلی کار راگەیەندرا

رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان بە هاوکاری بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی 51  هەلی کار رادەگەیەنێت. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە…
Total
0
Share