تاڵیبان پێڵاوی پاژنەبەرز و جلوبەرگی ڕەنگاوڕەنگی لە ژنان قەدەغەكرد

بزوتنەوەی تاڵیبان پێڵاوی پاژنەبەرز و جلوبەری ڕەنگاوڕەنگ و بۆنلەخۆدان لە ژنان قەدەغەدەكات، لەكاتیكدا پێشتریش چەند بڕیارێكی بۆ پیاوان و سەرتاشخانەكان دەركردبوو.

یەكێك لە بەرپرسە باڵاكانی بزوتنەوەی تاڵیبان لەمیانی بەشداریكردنی لە بەرنامەیەكی ڕاستەوخۆی كەناڵی “طلوع”ی ئەفغانی ڕایگەیاندووە، “نابێت ژنان پێڵاوی پاژنەبەرز لەپێبكەن بەهۆی ئەوەی كە بەڕێگادا دەڕۆن دەنگ دەردەكات و هەست و ویستی گەنجان دەوروژێنێت”.

ئەمە جگە لەوەی دووپاتیكردووەتەوە، “پۆشینی جلوبەرگی ڕەنگاوڕەنگ لەلایەن ژنانەوە ڕێگەپێدراو نیە و ناشبێت كە هاتنە دەرەوە بۆنیان لەخۆیان دابێت”.

پێشتریش محەمەد ئەشرەف، ڕاوێژكاری تاڵیبان لە زانكۆی كابول ڕایگەیاندبوو، “ئیسلامی ڕاستەقینە ڕێگە بەهاتن و ڕۆیشتنی ژنان نادات بۆ زانكۆ، یان كاركردن”.

لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا تاڵیبان چەند بڕیارێكی بۆ سەرتاشخانەكان و شێوازی ڕیشتاشینی پیاوان دەركردبوو، لەسەرتاشخانەكانی پیاواندا ڕێگەی لە گوێگرتن لە میوزیك و گۆرانی گرت، شێوازەكانی ریشتاشینیشی بۆ پیاوان دیاریكرد و ڕێككدرنەوەی ڕیشی لەلایەن پیاوانەوە قەدەغەكرد .

كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ترسیان لە ڕێكارەكانی تاڵیبان هەیە و چەندجارێكیش هۆشدارییانداوە كە دەبێت بزوتنەوەكە ڕێز لەمافی مرۆڤ بگرێت، بەپێچەوانەوە دان بە بزوتنەوەكە و حكومەتەكەیدا نانێن.

بابەتی پێشتر

کێ دەچێتە پەرلەمانی عێراق؟<br> مێژووی هەڵبژاردنەکانی پێشوو چ وانەیەکمان پێدەڵێت؟

بابەتی دواتر

وادەی خۆتۆماركردن بۆ تاقیكردنەوەی دەرەكیی 12ی ئامادەیی دیاریكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share