پێشبینی دەكرێت نرخی نەوت بگاتە سەروو 100 دۆلار

پێشبینی دەكرێت نرخی نەوت لەماوەی ساڵانی داهاتوودا خواست لەسەری زیاترببێت و نرخی بۆسەرووی 100 دۆلار بەرزببێتەوە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردەوە، ڕێكخراوی ئۆپیک پێشبینیی دەکات بەکارهێنانی نەوت ڕۆژانە 1.7 ملیۆن بەرمیل بەرزبێتەوە و لەساڵی 2023 بگاتە 101.6 ملیۆن بەرمیلی نەوتی ڕۆژانە.

بەپێی پێشبینی ڕێكخراوەكە، خواست لەسەر نەوت لە ساڵانی 2021 و2022 زیاتر گەشە دەکات و دەگاتەوە ئاستی پێش سەرهەڵدانی کۆرۆنا لەساڵی 2019دا.

باسی لەوەشكردووە، نرخی نەوت تاوەكو سەروو 100 دۆلار بەرزدەبێتەوە.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 80.14 دۆلار و بەبڕی زیاتر لە 60 سەنت و ڕێژەی 0.77% نرخەکەی بەرزبووەوە، ئەوەش بەرزترین ئاستە لە دوای مانگی تشرینی یەکەمی 2018ــوە پێیگەیشتووە.

هاوکات بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکی بەرامبەر بە 75 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، كە ئەوەش بەرزترین ئاستی نرخی نەوتە لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا.

بابەتی پێشتر

تیكتۆك بەربەستی ملیار بینەری تێپەڕاند

بابەتی دواتر

سەرای كفری نۆژەندەكرێتەوە<br> بەبڕیاری قوباد تاڵەبانی 400 ملیۆن دینار بۆ پرۆژەكانی قەزاكە خەرجدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share