ڕیاڵ مەدرید هەنگاوی فەرمی بۆ هالاند دەستپێكرد

ڕۆژنامەی تایمز ئاشكرایكردووە، ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید هەوڵەكانی بۆ كڕینی ئێرلینگ هالاند-ی هێرشبەری بۆروسیا دۆرتمۆند دەستپێكرد.

نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی هالاند 75 ملیۆن یۆرۆیە و چەندین یانەی بەهێزی ئەوروپا چاودێری دەكەن.

جگە لە یانەی ریاڵ مەدرید، یانەكانی بەرشلۆنە، مانچستەر یونایتد و مانچستەر سیتی ئامادەیی خۆیان پیشانداوە بۆ وەرزی داهاتوو گرێبەستی پێشكەش بكەن.

بەپێی سەرچاوەكانی ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانی بێت، ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید بە فەرمی گفتوگۆكانی لەگەڵ بەڕێوەبەری كارەكانی هێرشبەرە نەرویجییەكە دەستپێكردووە.

بابەتی پێشتر

هەڵبژاردن چوار ڕۆژ دەوامی خوێندنگاكان ڕادەگرێت

بابەتی دواتر

تاڵیبان بۆ سەرتاشەكان: ئەوەی ڕیش كورتبكاتەوە سزادەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆخی بیلینگهام بە چی دەگات؟

بە فڕۆکەیەکی تایبەت بیلینگهام دەگەڕێتەوە بۆ ئینگلتەرا و پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت لەلایەن پزیشکەکانی هەڵبژاردەى تۆپی پێی ئینگلتەراوە.…
Total
0
Share