گەشتیارە ئێرانییەکان بە زیاتر لە 50 بریندارەوە خۆیان گەیاندە خاکی عێراق

سەرەڕای یەک هەفتە هۆشیاری لەلایەن بەرپرسانی ئێرانەوە، کە خاڵە سنوورییەکانی نێوان ئێران و عێراق داخراون و هیچ گەشتیارێک ڕوویان تێنەکات، بەڵام گەشتیارانی ئاینیی ئێرانی ڕوویان لە خاڵە سنوورییەکان کرد و بەهۆی زۆری ژمارەیانەوە لە خاڵی سنووریی “شەڵەمچە” زیاتر لە 50 کەس بریندار بوون.

دوای برینداربوونی ئەو گەشتیارانە، ئەحمەد وەحیدی، وەزیری ناوخۆی ئێران ڕایگەیاند، “جارێکی دیکە هۆشداری دەدەینە هاوڵاتییان، بۆ گەشتکردن بۆ عێراق ڕوونەکەنە خاڵە سنوورییەکان، چونکە عێراق ڕێگا بە چوونەژوورەوەی ئێرانییەکان نادات”.

لەگەڵ ئەوەشدا، وەزیری ناوخۆی ئێران ئاشکرایکرد، “بەشێک لەو گەشتیارانەی کە ڤیزایان پێبووە و نەیانتوانیوە بە فڕۆکە گەشتبکەن، لەڕێگای خاڵە سنوورییەکانەوە ڕێگەیاندراوە بڕۆنە خاكی عێراقەوە”.

لەگەڵ کۆبوونەوەی گەشتیارانی ئاینیی ئێرانی لە خاڵی سنووریی “شەڵەمچە”، ڤیدیۆیەک بڵاوبووەوە، تێیدا دەردەکەوێت دەیان گەشتیار بەهۆی قەرەباڵخی و پاڵەپەستۆوە بریندار بوون، یان لەهۆشخۆیان چوون.

ئەمڕۆ 27ی ئەیلول، یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی چلەی ئیمام حوسێنە “اربعین”، تێیدا شیعەکانی عێراق و ئێران لە شوێنە پیرۆزەکانی ئایینزای شیعە، ڕێپێوان دەکەن.

بابەتی پێشتر

ئەردۆغان: دەبێت ئەمریکا خۆی بخات بەبارێکدا یان پەکەکە یان تورکیا

بابەتی دواتر

هۆشداریی لە بەردەوامی توانەوەی بەستەڵەكەكانی جەمسەری باكوور دەدرێت<br> ئەمساڵ كەمیكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share