تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا 230 ملیۆنی تێپەڕاند

گیانلەدەستدانیش لە پێنج ملیۆن كەس نزیكدەبێتەوە

تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆڤید-19 لە جیهاندا گەیشتە سەروو 230 ملیۆن و گیانلەدەستدانیش لە پێنج ملیۆن نزیكدەبێتەوە.

بەپێی ئامارێكی ئاژانسی ڕۆیتەرز زیاتر لە 231.54 ملیۆن كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

تووشبوون بە ڤایرۆسەكە لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچە تۆماركراوە لە بڵاوبوونەوەی یەكەم حاڵەتیەوە لە چین لە كانونی یەكەمی 2019.

هەر بەپێی ئامارەكان گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گەیشتووەتە زیاتر لە چوار ملیۆن و 949 هەزار و 700 كەس.

بەپێی ئاژانسەكە، ئامارەكە پشت بە زانیاریی وەزارەتی تەندروستی و بەرپرسانی حكومیی وڵاتان دەبەستێت تا ڕۆژی شەممە 25ی ئەیلول.

ڕیزبەندیی 10 وڵات كە زۆرترین تووشبوون بە ڤایرۆسەكەیان تێدایە بریتین لە (ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، هندستان، بەرازیل، بەریتانیا، ڕوسیا، فەرەنسا، توركیا، ئێران، ئەرجەنتین و كۆلۆمبیا).

لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیش، عێراق ڕیزبەندیی یەكەمی گرتووە لە زۆری ژمارەی تووشبووان، دوای ئەویش (مەغریب، ئوردن، ئیمارت، تونس و لوبنان) دێن.

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆ.. بۆردومانکردنی گوندەکانی زاخۆ لەلایەن تورکیاوە

بابەتی دواتر

بومەلەرزەیەك تایوانی هەژاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share