حکومەت ڕێکار بەرامبەر کۆبوونەوەی هۆزە عەرەبەکان بۆ ئاساییبوونەوە لەگەڵ ئیسرائیل دەگرێتەبەر

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە کۆبوونەوەی هەندێک لە هۆزە عەرەبەکان بۆ ئاساییبوونەوە لەگەڵ ئیسرائیل کە لەهەولێر ئەنجامیانداوە ڕایگەیاند، “کۆبوونەوەکە گوزارشت لە هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناکات”.

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، ” کۆبوونەوەکە بەبێ ئاگاداری و بەشداری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکخراوە و بەڕێوەچووە، ئەم کۆبوونەوەیە بە هیچ شێوەیەک گوزارشت لە هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناکات”.

ژمارەیەک لە سەرۆک هۆزە عەرەبەکان لەهەولێر کۆبوونەوەیەکیان بە ناونیشانی “السلام و الاسترداد” ئەنجامدراوە و وەک خۆیان باسیانکردووە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئیسرائیل كراوە.

وەزارەتی ناوخۆ لەوبارەیەوە دەڵێت، ” ڕێکاری پێویستیش بەرامبەر چۆنیەتی ڕێکخستنی کۆبوونەوەکە دەگرینەبەر”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە بڕی سێ دەفتەر دۆلاری دزیبوو

پۆلیسی سلێمانی، ڕایگەیاند، تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کەبڕی سێ دەفتەر دۆلاری دزیبوو. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک…
Total
0
Share