بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، سبەی شەممە پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە و بە شەواندا بە تەواوی هەست بەسەرما دەکرێت.
کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ دوو ڕۆژی داهاتوو ئاشکراکردووە و دەڵێت، “ئەمڕۆ هه‌ينى پێشبينى ده‌كرێت ئاسمانى ناوچه‌كانى ڕۆژهه‌ڵات و ناوه‌ڕاستى هه‌رێم ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور بێت، به‌ڵام ناوچه‌كانى باكور نيمچه هه‌ورن، له ناوچه شاخاویيه‌كانى هه‌ور ده‌بێت له گه‌ڵ ئه‌گه‌رى كه‌مێك نمه باران له به‌شێك له ناوچه شاخاويه‌كانى دهۆك و هه‌ولێر”.
هاوکات پله‌كانى گه‌رما ده‌ست به‌نزمبونه‌وه دەکەن و خێرايى با چالاك ده‌بێت، له‌گه‌ڵ زيادبوونى خێرايى با ئه‌گه‌رى به‌رزبونه‌وه‌ى تۆز و خۆڵ هه‌يه، بۆ ڕۆژى شه‌ممه پله‌كانى گه‌رما زياتر نزم ده‌بێته‌وه (3-5) پله‌ى سيليزى بۆیە به شه‌وان هه‌ست به سه‌رما ده‌كرێت به‌تايبه‌ت له ناوچه شاخاويه‌كان.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ڕۆژى يه‌كشه‌ممه به‌دواوه دووباره پله‌كانى گه‌رما به‌رزده‌بێته‌وه.