لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت و یەكەم وەزارەت ئاشكراكرا.
وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی شەممە 25ی ئەیلول مووچەی مانگی 9ی وەزارەتی تەندروستی بە ڕێژەی 100% دابەشدەکرێت.
ئەمە سێیەم مانگە لەسەریەك حكومەتی هەرێم مووچە بێلێبڕین دابەشبكات، كە پێشتر بە لێبڕینی 21%ــەوە بوو بە بیانووی نەبوونی داهاتی تەواو.
حكومەتی هەرێم 25ی مانگەوە دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكات و بەپێی داهاتەكانی بەردەستی لیستی مووچە وەزارەت و فەرمانگەكان بڵاودەكاتەوە.
چەندین جارە بەرپرسانی حكومی توانای دابەشكردنی مووچە بێلێبڕین دەبەستنەوە بە ناردنی 200 ملیار دینارەكەی بەغدادەوە، كە تائێستا بۆ ئەم مانگە نەگەیشتووە.