كۆرۆنا هەڵسوكەوتی باڵندەكانی گۆڕیوە

توێژینەوەیەك باس لە هەڵسوكەوتی باڵندەكان دەكات لەكاتی كەرەنتینەدا

بەپێی توێژینەوەیەك پەتای كۆرۆنا بووەتە هۆی گۆڕینی هەڵسوكەوتی باڵندەكان و توێژەرێكیش داوایەك بۆ كۆنتڕۆڵكردنی شێوازی ژیان دەخاتەڕوو.

كاتێك خەڵك لە چوونەسەركار وەستان و زۆرینەی هۆكارەكانی گواستنەوە ڕاگیران، بەهۆی ڕێوشوێنەكانی تایبەت بە پەتای كۆرۆناوە، باڵندەكان ئەم هەلەیان قۆستەوە بۆ چوونە ناوچە و شوێنە شارستانییەكان بۆ جێگرتنەوەی مرۆڤ، وەك ئەوەی لە توێژینەوەیەكی نوێدا هاتووە.

توێژینەوەكە كە لە (ساینس ئەدڤانس) بڵاوكرایەوە دەڵێت، پەتاكە ڕێگەی بۆ زۆرێك لە باڵندەكان خۆشكردووە بۆ چوونە ناوچە شارستانییەكان كە پێشتر خۆیانیان لێی دەپاراست.

توێژەرانی پەیمانگای سەرچاوە سروشتییەكان لە زانكۆی مانیتۆبا لە كەنەدا تۆماری 82 جۆر باڵندەیان بەراورد كردووە كە كۆی گشتییان 4.3 ملیۆن باڵندە بووە لە هەریەك لە كەنەدا و ویلایەتە یەكگرتووەكان لەماوەی نێوان ئازار تا ئایاری 2020، ئەوكاتەی زۆرێك لە شارەكان لە حاڵەتی كەرەنتینەی گشتیدا بوون، بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی 2017 تا ساڵی 2019.

توێژینەوەكە دەڵێت، زیادبوونی بینینی باڵندەكان لە ڕێگا و فڕۆكەخانەكان لەكاتی پەتاكەدا بەشێوەیەكی گشتی لە 10% بۆ 20% هەستپێكراوە.

مایكڵ شریمف، توێژەری بەشداربوو دەڵێت، شارەكان نەگۆڕاون، تائێستا بیناكان و ڕێگاكان وەك خۆیانن، بەو مانایەی هیچ ڕووبەرێكی فراوانی دارستانی نوێ لەو ناوچە شارستانییانەدا نییە تا ببێتە هۆی ڕاكێشانی باڵندەكان، ئەوەی گۆڕاوە چالاكی و جوڵەی خەڵكە لەو ناوچانە.

دەشڵێت، “هیوادارین ئەمە ببێتە وانەیەك بۆمان تا سودی لێوەربگرین لە جیهاندا پاش پەتاكە، باوەڕم وایە هەلێك هەیە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی شێوازی ژیانمان و خاوكردنەوەی ڕێڕەوەكەی، بۆنمونە ئەگەر كەسانێك بتوانن لە ماڵەوە كاربكەن، بۆماوەیەكی درێژ نا، بەڵكو دوو ڕۆژ لە هەفتەیەكدا، ڕەنگە ببێتە هۆی كەمبوونەوەی چالاكییە مرۆییەكانمان”.

س: ئەلحوڕە

بابەتی پێشتر

ئەمریكا 70 ئۆتۆمبێلی سەربازیی پێشكەشی وەزارەتی پێشمەرگە كرد

بابەتی دواتر

كەركوك.. چەند حەشارگەیەكی داعش خاپووركران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چا یه‌كێكیانه‌.. چه‌ند خواردنه‌وه‌یه‌ك جه‌سته‌ تووشی هه‌وكردنى درێژخایه‌ن ده‌كه‌ن

ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌یه‌ك ئاشكرایكرد، هه‌ندێك جۆری خواردنه‌وه‌ مرۆڤ تووشی هه‌وكردنى درێژخایه‌نی جه‌سته‌ ده‌كه‌ن، له‌وانه‌ چاى شیرین. ئیمی جۆدسن، پسپۆڕی…
Total
0
Share