ئەمریكا داوای چوونەدەرەوەی هێزە بیانی و گروپەكانی نێو لیبیا دەكات

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا پشتیوانیی وڵاتەكەی بۆ لیبیایەكی یەكپارچە و ئارامی دوور لە دەستتێوەردانی دەرەكی دووپاتكردەوە، داوای چوونەدەرەوەش لە هێزە بیانی و گروپەكانی نێوخاكی ئەو وڵاتە دەكات.

لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەنتۆنی بلینكن بەشداریی كۆبوونەوەی وەزاریی لە بارەی دۆخی لیبیاوە كرد، كە بە دەستپێشخەریی فەرەنسا و بە بەشداریی ئەمریكا، ئیتاڵیا و ئەڵمانیا بووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، بلینكن باسی لەوەكردووە، ئەمریكا پشتیوانیی هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆكایەتیی لیبیا دەكات، كە لە 24ی كانونی یەكەمدا بەڕێوەدەچێت.

داواشی لە سەركردەكانی لیبیا كرد، هەنگاوەكانیان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی ئازاد و بێگەرد دەستپێبكەن و لەسەر بنەمای دەستوور و یاساكانی وڵاتەكە گفتوگۆیەكی نیشتمانی ئەنجامبدەن.

وەزیری دەرەوە ئەمریكا جەختی لەوەشكردووەتەوە، وڵاتەكەی لەگەڵ چوونەدەرەوەی تەواوی هێزە بیانییەكان و گروپە چەكدارییەكانە لە لیبیا.

بلینكن، پشتیوانیی وڵاتەكەشی بۆ لیبیایەكی یەكپارچە و ئارامی دوور لە دەستێوەردانی دەرەكی دووپاتكردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حەسەن ڕۆحانی: یەکپارچەیی و ئارامی عێراق ئەولەویەتی ئێرانە

سەرۆککۆماری ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، وڵاتەکەی هەمیشە ئەولەویەتیداوە بەوەی عێراق یەکپارچە بێت و ئارامبێت،…
Total
0
Share