بەهۆی بڕیارێكی تاڵیبانەوە مامۆستایانی زانكۆی كابول دەستلەكاردەكێشنەوە

گەنجێكی بێئەزموونی بۆ پۆستی سەرۆكی زانكۆی كابول كاندیدكردووە

بزوتنەوەی تاڵیبان، گەنجێك كاندیددەكات بۆ پۆستی سەرۆكی زانكۆی كابول، مامۆستایانی زانكۆكە گەنجەكە بە “بێئەزموون” پێناسەدەكەن و دەستلەكاردەكێشنەوە.

بەپێی زانیارییەكان، ژمارەیەكی زۆری مامۆستایانی زانكۆی كابول، ئەمڕۆ دەستیان لەكاركێشاوەتەوە، ئەوەش وەك ناڕەزایەتییەك بەرامبەر بە بڕیارێكی بزوتنەوەی تاڵیبان.

ئەو مامۆستایانە ڕایانگەیاندووە، “تاڵیبان گەنجێكی بێئەزموونی بۆ پۆستی سەرۆكی زانكۆی كابول كاندیدكردووە، ئەوەش سووكایەتییە بە دامەزراوەی زانستی و بێڕێزیكردنە بە زانكۆی كابول و مامۆستاكانی”، بۆیە ئەوان دەستلەكاردەكێشنەوە.

سەرچاوەكان لەزاری مامۆستاكانەوە بڵاویانكردەوە، “گەنجەكە ئەزموونی زانستی و كارگێڕیی نییە، ئاستی بڕوانامەكەشی نزمە، لەكاتێكدا مامۆستاكان هەڵگری هەردوو بڕوانامەی ماستەر و دكتۆران”.

بابەتی پێشتر

چێڵسی و لیڤەرپوڵ لەهەموو شتێکدا یەکسانن، بۆچی چێڵسی یەکەمی ڕیزبەندییە؟

بابەتی دواتر

ماكرۆن و بایدن لەبارەی كێشەی ژێرئاوگەڕەكان پەیوەندیی تەلەفۆنی ئەنجامدەدەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share