باڵیۆزخانەی ئەمریکا: بایدن ستایشی دەستپێشخەرییەكانی ئەم دواییەی عێراقی كردووە

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق و جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکای بڵاوکردەوە، بایدن جەختی لە پابەندبوونی ئەمریکا بە بەدیهێنانی ئاشتیی بەردەوام لە عێراق کردووەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراقدا هاتووە، ئێوارەی دوێنێ بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق و جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە چێوەی کۆبوونەوەی خولی 76ــەمینی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک کۆبوونەوە، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی بەغداد – واشنتن و هەماهەنگیی دوولایەنە لەبوارەکانی دیپلۆماسی و هەرێمایەتی گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا، بایدن ستایشی دەستپێشخەرییەکانی ئەم دواییەی عێراقی كردووە، لە نمونەی لوتکەی بەغداد کە لەسەر ئاستی هەرێمی بەڕێوەچوو، لەگەڵ سەردانەکەی پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان بۆ عێراق، “بەو پێیەی هێمایەکی گرنگە بۆ بەشدارییەکانی عێراق لە سەقامگیریی هەرێمی و پێکەوەژیانی نێوان ئایینەکان”.

ئێوارەی دوێنێ سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە نیویۆرک بەشداریکرد لە کردنەوەی کارەکانی 76ــەمین کۆبونەوەی ئەنجومەنی گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان بە ئامادەبوونی بەشێکی زۆری سەرۆک و سەرکردەی وڵاتانی جیھان.

بابەتی پێشتر

كارەبای سلێمانی قەرزی هاوبەشان بە 12 قیست وەردەگرێتەوە

بابەتی دواتر

لە فەرەنسا شوێنێك كرا بەناوی "هەڤرین خەڵەف"ــەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوید داوای لێبوردنی لە عێراق کرد

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند کە نامەیەکی داوای لێبوردنی لە هاوتا سویدییەکەیەوە پێگەیشتووە و سەرەڕای داوای لێبوردن جەختدەکاتەوە، هەموو…
Total
0
Share