بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی نەتەوەیی و نیشتمانی بڕیاردەدات

كونسوڵی گشتیی بەریتانیا و هاوسەرۆكی یەكێتی

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە دەیڤید ھانت، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە ھەرێمی کوردستان.

لە دیدارێکدا كە ئەمین بابە شێخ و سۆران جەمال تاھیر، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوون، گفتوگۆکرا لەبارەی دوایین پەرەسەندنە سیاسی، ئابوری، ئەمنییەكان و ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.

بافڵ تاڵەبانی بۆ کۆی ھاوکێشەکان بۆچوون و سیاسەتی نەگۆڕی یەکێتی خستەڕوو و ڕایگەیاند، یەکێتی لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی نەتەوەیی و نیشتمانی بڕیار لەسەر پرسەكان دەدات و هەر هەنگاوێك لەخزمەت كوردستان و خەڵكە خۆشەویستەكەیدا بێت پشتیوانی لێدەكات.

لەدرێژەی دیدارەكەدا هاوسەرۆك جەختی لە یەكڕیزی و كۆدەنگیی هێز و لایەنە سیاسییەكان كردەوە و ڕایگەیاند، “هاوپەیمانی كوردستان لەنێوان ئێمە و بزوتنەوەی گۆڕان بەئامانجی بەهێزتركردنی پێگەی هەرێم و یەكڕیزیی نیشتمانی دروستبووە، دەمانەوێت پێكەوە یەك گوتاری نیشتمانیمان هەبێت و بەرگری لە بەرژەوەندییە باڵاكانمان بكەین و بیانپارێزین، پێشوازی لە هەر هەوڵێكیش دەكەین كە بیەوێت لەو پێناوەدا كاربكات”.

لەبارەی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە، بافڵ تاڵەبانی جەختی لە بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کردەوە کە زامنی پاراستنی سەقامگیریی سیاسی، ئابوری و ئەمنی بکات و ڕەنگدانەوەی خواستی ھەمووان بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: مانگی رابردوو 434 بوژانەوەی دڵ لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ ئەنجامدراون

لە ماوەی مانگی رابردوودا 434 بوژانەوەی دڵ لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ لە سلێمانی ئەنجامدراون. بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی…
Total
0
Share