چۆن دادوەرە خانەنشینکراوەکەی گەرمیان لەکاتی ڕاوکردندا دەستگیرکرا؟

دوێنێ دووشەممە، پۆلیسی دارستانی گەرمیان چوار کەسی لەکاتی ڕاوکردندا دەستگیرکرد، دواتر ڕوونبووەوە یەکێک لەو کەسانە دادوەرێکی خانەنشینکراوە.

عەمید شوان مەحەمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئەو چەند کەسەی دەستگیرکراون چەکیان پێبووە و بۆ ڕاوکردنی باڵندە چوونەتە دەرەوەی شار، دوای دەستگیرکردنی ئەو چەند کەسە دادوەرەکە بەهۆکاری ئەوەی دەرمان و چارەسەری هەبووە ئازادکراوە”.

بەپێی وتەی عەمید شوان، “لەگەڵ ئەو چەند کەسەدا منداڵێکی تەمەن 13 ساڵانیش دەستگیرکراوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی تەمەنی یاسایی تەواونەکردووە ئازادکراوە”.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، لەکاتی دەستگیرکردنی ڕاوچییەکاندا، چەکێکی جۆری تاپڕ دەستیبەسەردا گیراوە و خاوەنی چەکەکە تا مانگی داهاتوو لە زینداندا دەبێت.

بەهۆی فراوانیی ناوچەکە و هەڵکەوتە جوگرافییەكەی، لە ناوچەی گەرمیان کۆمەڵێک گیاندار و باڵندەی کێوی دەژین و تا ئێستاش کەلتووری ڕاوکردن لەو ناوچەیە و چەندین ناوچەی تر ماوە و کەو و سوێسکە و ئاسک قوربانیی یەکەمی ڕاوکردنن.

بابەتی پێشتر

جوتیار عادل لەبارەی تیرۆركردنی ئەندامەكەی پەكەكە: خاکی هەرێم بۆ تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە بەکارنەهێنرێت

بابەتی دواتر

سەرەڕای پلانی كشانەوە، ئەمریكا 2000 سەرباز لە عێراق بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share