ڕاپەڕین.. تۆمەتبارێك پاش دوو ساڵ دەستگیركرا

پۆلیسی دەڤەری ڕاپەڕین دەستگیركردنی تۆمەتبارێك ڕادەگەیەنێت كە لە ساڵی 2019ەوە فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، هێزەکانی بنکەی پۆلیسی ناحیەی سەنگەسەر سەر بە بەشی پۆلیسی قەزای پشدەر تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە لە ساڵی 2019وە بە ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە و بە بڕیاری دادوەر ڕاگیرا.

دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارە هاوکاتە لەگەڵ سەرهەڵدانەوەی کێشەیەکی سنووری ناحیەی سەنگەسەر کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2019.

پۆلیسی ناوچەكە دەڵێت، دۆسیەکە لە بنکەی پۆلیسی سەنگەسەر هەواڵەی بنکەی پۆلیسی قەڵادزێ کراوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

فایزەر: ڤاكسینەكەمان بۆ منداڵ سەلامەتە

بابەتی دواتر

هەنگەكان دەیان پەنگوین دەكوژن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share