کەسێک دەستگیرکرا کە 30 سنەوبەری لە شەقامێکدا هەڵکەندبوو

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیركردنی كەسێكی ڕاگەیاند کە 30 دار سنەوبەری لە شەقامێکی قەزای چەمچەماڵ هەڵکەندبوو.

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، “هێزەکانمان پاش بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری کەسێکیان بەناوی ( أ ، أ ، ر) دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ دەستگیرکرد، كە لەگەڵ کەسێکی دیکەی دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ تاوانەکەیان ئەنجام داوە، بەڵام لەئێستادا هەڵهاتووە و شوێنەکەی نادیارە”.

هەڵکێشانی نەمامەکان کاتژمێر دووی بەرەبەیان ئەنجامدراوە و دواتر گواستراوەتەوە بۆ دەرەوەی قەزاکە.

ئاسایش ڕاشیگەیاندووە، “ئەو دوو کەسە پاش هەڵکێشانی نەمامەکان، گواستویانەتەوە بۆ باخێک لەنزیک گوندی (گورگەی) لەلایەن هێزەکانمانەوە دەست بەسەر نەمامەکان و ئۆتۆمبێلی تۆمەتبارە هەڵاتووەكەدا گیرا”.

درەختەکان لەلایەن شارەوانیی چەمچەماڵەوە لەپێناو سەوزکردنی قەزاکە لە گەڕەکی ڕاپەڕین نێژرابوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگاری سلێمانی: بەناوی پارێزگای سلێمانی و هەرێمی كوردستانەوە بۆ پشتیوانی لە پرۆسەی ئاشتی لە ئامەدین

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی بۆ پشتیوانی لە پڕۆسەی ئاشتی و بەشداریكردن لە ئاهەنگی نەورۆز لە ئامادە. پارێزگاری…
زیاتر ببینە

د. ئەحمەد کەرکوکی: ئەو چەکدارەی پۆستاڵەکەی بەرزکردەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی لەدژ دەکرێتەوە

د. ئەحمەد کەرکوکی، رایگەیاند، ئەو چەکدارەی پۆستاڵەکەی بەرزکردەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی لەدژ دەکرێتەوە. د. ئەحمەد کەرکوکی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای…
Total
0
Share