هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی سلێمانی چەکدارێکی داعش دەستگیرکرا

وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەعێراق دەستگیرکردنی ژمارەیەک تیرۆریستی لەسەرتاسەری عێراق ڕاگەیاند، یەکێک لەو تیرۆریستانە لە شاری سلێمانی بووە.

وەین مارۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە تویتێکدا بڵاویكردووەتەوە، لە زنجیرەیەک ئۆپراسیۆندا لە عێراق و هەرێم نۆ تۆمەتباری داعش دەستگیرکراون.

مارتۆ ئاشکراشیکردووە، تۆمەتبارەکان لە پارێزگاکانی سلێمانی، کەرکوک، ئەنبار و بەغداد دەستگیرکراون.

دەربارەی ئۆپراسیۆنەکەی سلێمانی ڕوونیكردووەتەوە، بە هەماهەنگی بووە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ئەوقاف: هەر مامۆستایەکی ئایینی پێش دادوەر مارەبڕین بکات لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێم رایدەگەیەنێت، هەر مامۆستایەکی ئایینی پێش دادوەر مارەبڕین بکات لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت.…
Total
0
Share