لە سنە ئاو لە جێگای دەرمان بە پارەیەکی زۆر فرۆشراوە

لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر 15 هەزار پارچە دەرمانی کشتوکاڵیدا گیراوە، کە تەنها ئاوی خواردنەوەی تێیدا بووە و بە زیاتر لە 200 هەزار تمەن فرۆشراوەتە خەڵکی.

ناوەندی ڕاگەیاندنی تایبەت بە پارێزگای سنە ڕایگەیاندووە، “ئەو دەرمانانە پێشتر لە بازاڕەکاندا بە 290 هەزار تمەن فرۆشراوە، لە کاتێکدا ئەوانەی کڕیویانە ڕەنگە هەستیان بەوە نەکردبێت ئایا دەرمانەکە کاریگەری هەبووە یان نا.”

بەپێی زانیارییەکان ئەو دەرمانە لە کارگەیەکی ناوخۆی لە ئێران دروستکراوە و جگە لە فرۆشتنی لە ناوخۆدا بۆ دەرەوەش ڕەوانەکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share