زنجیرەیەك تەقینەوە چەند شارێكی ئەفغانستانی هەژاند

زنجیرەیەک تەقینەوە شارەکانی جەلالئاباد و کابول-یان هەژاند و بەهۆیەوە دووكەس كوژران و 19 كەسی دیكەش برینداربوون.

بەپێی هەواڵی میدیاكان، كە زانیارییان لە نەخۆشخانەی جەلالئاباده‌وه‌ وەرگرتووە، لە سێ ناوچەی جیاوازی ئەو شارە سێ تەقینەوەی لەسەریەك ڕوویانداوە و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و 19 کەسی دیکەش برینداربوون، کە لە نێویاندا منداڵ و چەکدارانی تاڵیبان هەن.

بەپێی وتەی شایەتحاڵەکان لە تەقینەوەکاندا ئۆتۆمبێلەکانی تاڵیبان کراونەتە ئامانج و سێ کەسیش لە تەقینەوەکاندا گیانیان لەدەستداوە.

هەر بەپێی زانیاریی میدیاكان، تەقینەوەیەک لە ڕۆژئاوای کابوڵ ڕوویداوە و تیایدا دوو کەس برینداربوون.

تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتیی خۆی لە تەقینەوەکان ڕانەگەیاندووە.

زیاتر لەمانگێكە ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە كۆنترۆڵكراوە و لە هەفتەی ڕابردووشدا حكومەتی كاتیی پێكهێنا، دوای كۆنترۆڵكردنی وڵاتەكەش لەلایەن ئەو بزوتنەوەیەوە، ئەفغانستان بەدۆخێكی سەختدا تێپەڕدەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share