ئەگەری هێرش بۆسەر هەسەدە هەیە
گروپ و میلیشیاكان دژ بە ڕۆژئاوای كوردستان یەكدەخرێن

چەكدارانی سوپای نیشتمانی لەئێستادا ڕاهێنانی سەربازییان پێدەكرێت

گۆڕانكاری و یەكخستنەكان كە گروپی “سوپای نیشتمانیی سوریا”ی پشتیوانیكراو لەلایەن توركیاوە ئەنجامیدەدات، سەرەڕای ڕاهێنانە سەربازییەكان بە چەكدارەكانیان لە سەربازگەی داخراودا، ئاماژەن بۆ ئەگەری ئامادەسازیی ئەنجامدانی هێرشێكی سەربازیی بەرفراوان بۆسەر هێزەكانی سوریای دیموكرات.

ڕۆژنامەی شەرق ئەوسەت لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بە وردەكاری ئامادەكارییە سەربازییەكانی ئەو گروپانە كردووە و لەسەر زاری عەمید محەمەد حەمادی، ڕاوێژكار لە “سوپای نیشتمانیی سوریا” دەڵێت، هەنگاوەكانی ئەمدواییەیان لە یەكخستن و پێكهێنانی ژووری ئۆپراسیۆن و بەرەی سەربازی، یەكێكە لەو بنەمایانەی دەبنە هۆی دامەزراندنی دامەزراوەی سەربازی كە توانای جێبەجێكردنی ئامانجە سەربازی و سیاسییەكانی هەبێت لە باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەلایەك و، ئاسانی سەرپەرشتیكردنی پڕۆسە سەربازییەكان دژ بە هێزەكانی (هەسەدە) و ڕژێم لەلایەكی دیكەوە.

بەپێی وتەی ئەو ڕاوێژكارە ژووری پڕۆسەكانی (عەزم) لە ژمارەیەك گروپی وەك سوڵتان موراد، بەرەی شامی و سوپای ئیسلام پێكهێنراوە.

بەدوای ئەویش یەكخستنی دیكە ئەنجامدراوە وەك یەكخستنی فیرقەكانی (سوڵتان سلێمان شا، حەمزە، موعتەسەم، سقور شیمال و فیرقەی 20) لەنێو یەك پێكهاتەدا لەژێر ناوی (بەرەی ئازادیی سوریا).

بەم جۆرەش سەرجەم ناو و ئاڵاكان دەشاردرێنەوە و سەرجەم مەكتەب سیاسی و ئابوری و هێزە سەربازییەكان كە نزیكەی 17 هەزار چەكدار لەخۆدەگرێت، سەرەڕای چەكدارانی پڕۆسەی (عەزم)، لەژێر ئاڵای “سوپای نیشتمانیی سوریا” كۆدەكرێنەوە، وەك ئەوەی ڕاوێژكارەكە دەیڵێت

ئاشكراشیكردووە، چەكدارانی سوپای نیشتمانی لەئێستادا ڕاهێنانی سەربازییان پێدەكرێت لەسەر جۆرە جیاوازەكانی چەك و ڕاهێنانی جەستەیی و، ئامادەدەكرێن بۆ شەڕێكی پێشبینكراو دژ بە هێزەكانی سوریای دیموكرات.

لای خۆیەوە مستەفا سیجری، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتیی (بەرەی ئازادیی سوریا) دەڵێت، بەدڵنیاییەوە سوپای نیشتمانیی سوریا چاوەڕوانی كاتی گونجاو دەكات بۆ دەستپێكردنەوەی پرۆسە سەربازییەكانی دژ بە ڕێكخراو و گروپەكانی سەر بە هێزەكانی هەسەدە.

وتیشی، “هاوپەیمانییەكی بەهێز لەگەڵ توركیای هاوپەیمان هەیە كە پێشتر ڕێككەوتن كراوە بە ئامانجی پاككردنەوەی ناوچەكانی سوریا لە (پارتی كرێكارانی كوردستان) و باڵەكانی”.

لە 18ی ئازاری 2018 گروپ و میلیشیاكانی سەر بە “سوپای نیشتمانیی سوریا” كە لەلایەن توركیاوە پشتیوانی دەكرێن، دەستیان بەسەر شاری عەفرین و ناوچەكانی دەوروبەریدا گرت، پاش شەڕێكی قورس و ماوە درێژ لەگەڵ هێزەكانی هەسەدە.

دوابەدوای ئەوەش گروپەكان دەسەڵات و قەڵەمڕەوی خۆیان بەسەر (جەرابلوس، باب و راعی) لە ڕیفی حەلبدا سەپاند، سەرەڕای كۆنتڕۆڵكردنی هەردوو شاری سەرێكانی و گردە سپی لە حەسەكە لە كۆتاییەكانی ساڵی 2019دا.

س: شەرق ئەوسەت

بابەتی پێشتر

دەزگای زانیاری: تۆمەتباری تاوانەکانى چەند ڕۆژی ڕابردووی سلێمانی دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

ناوی بەنزینخانەكان بخوێنەرەوە<br> بەنزینەكەی بەغداد گەیشتە 10 بەنزینخانەی سلێمانی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێک: حکومەتی هەرێم زیاتر لە ترلیۆنێک و 200 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی عێراق قەرزدارە

پەرلەمانتارێک رایدەگەیەنێت، “حکومەتی هەرێم زیاتر لە ترلیۆنێک و 200 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی عێراق قەرزدارە”. کاروان یاروەیس، ئەندامی…
Total
0
Share