تەرمی هاوڵاتییەكی عەرەب لە هۆتێلێكی هەولێر دۆزرایەوە

ئەمڕۆ تەرمی كەسێك لە هۆتێلێكی هەولێر دۆزرایەوە، قوربانییەكە عەرەبە و بۆ زانینی هۆكاری گیانلەدەستدانەكە ڕەوانەی پزیشكی داد كراوە.

پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە، “ئەمڕۆ کاتژمێر 11:30 خولەكی پێشنیوەڕۆ، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرانەوە بەبوونی تەرمێک لە هۆتێل (سۆما) لە شەقامی سوڵتان مزەفەر”.

پۆلیسی هەولێر دەڵێت، دوای لێكۆڵینەوە دەركەوتووە تەرمەكە هی كەسێكی بەڕەگەز عەرەبە بەناوی (ئەحمەد ئیبراهیم محەمەد)، تەمەن (٥٢) ساڵ بووە و خەڵکی موسڵە، لە بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر کاریدەکرد وە بەتەنها لە هۆتێلی ناوبراو ژیاوە.

تەرمەکە ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی داد کراوە بۆ ئەوەی هۆکاری مردنەکەی بزاندرێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە كراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: دەرفەتێکی باش هاتووەتە ئاراوە بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی ئیتاڵیا کۆبووەوە. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەم لەگەڵ بەڕێز نیکۆلۆ…
Total
0
Share