ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی داوە ساڵانە 900 ملیۆن دینار بۆ بوژانەوەی كەرتی شوێنەوار خەرجبكرێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی شارەوانی، “ماوەی 10 ساڵ بوو بەهۆی قەیرانەكانەوە نەتواندرابوو بودجەی پێویست بۆ كەرتی شوێنەوار دابینبكرێت، ئێستا سەرۆكی حكومەت ڕەزامەندیی نیشانداوە ساڵانە 900 ملیۆن دینار بۆ پەرەپێدانی كەرتی شوێنەوار تەرخانبكرێت”.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئامانجی خۆی نیشانداوە بەوەی زۆرترین شوێنەوارەكانی هەرێم بخاتە ڕیزی شوێنەوارە جیهانییەكان.
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێیوایە، ئەو 900 ملیۆن دینارە دەبێتە هۆی بووژاندەوەی كەرتی شوێنەوار لە هەرێمی كوردستان و ئەو بودجەیە كاریگەریی لەسەر بوژانەوەی كەرتەكە دەبێت.
باسی لەوەشكردووە، وەزارەتەكەیان هەموو هەوڵێك دەدات بۆ ئەوەی كەرتی شوێنەواری كوردستان ببرێتە ڕیزی شوێنەوارە جیهانییەكان.