فوئاد حسێن هۆشداری دەدات لە پێشهاتەکانی دوای داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا

وەزیری دەرەوەی عێراق هۆشداری دەدات کە ئەگەر ئەمریکا بە کرداری باڵیۆزخانەی خۆی لە عێراق دابخات ئەوا کۆمەڵێک پێشهاتی سیاسی و ئەمنی دێتە پێشەوە کە ئەتوانێ عێراق بگەڕێنێتەوە دواوەوە.

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی بی بی سی بەریتانی ڕایدەگەیەنێت، “دوای داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا پێناجێت دۆخی ئەمنی و سیاسی عێراق سەقامگیربێت، ئەمە وامان لێدەکات هەموو کارێک بکەین بۆ ئەوەی ئەمریکا ئەو هەنگاوە هەڵنەگرێت”.

سەبارەت بە ئێران فوئاد حسێن ڕایگەیاندووە، “ئێمە دۆستی ئێران و ئەمریکاین، هەردوو وڵاتەکە بۆ عێراق گرنگە، بەڵام هیوادارین ناکۆکی ئێران و ئەمریکا بارودۆخی عێراق ئاڵۆز نەکات”.

فوئاد حسێن وەک وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ شاندی عێراق سەردانی ئەوروپای کردووە و ئێستا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق و چەند بەرپرسێکی دیکە لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیان.

فوئاد حسێن، پێشتر ڕایگەیاندبوو لە ئەگەری داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق پێدەچێت ئەندامانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش یەک بە یەک بکشێنەوە و ئەمە دەرفەت دەبێت بۆ داعش دیسانەوە هێرشبکاتەوە و باری ئەمنی عێراق تێکبچێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریكا داوا لە سودانی دەكات مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە بەردەوامی دابەشبكرێت

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە سەرۆك وەزیرانی عێراقی راگەیاندووە، پێویستە بە بەردەوامی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشبكرێت، هاوكات هەناردەی نەوت…
Total
0
Share