نەگەیشتووەتە سلێمانی.. پارێزگاری هەولێر گەیشتنی بەنزینەكەی بەغدادی ڕاگەیاند

پارێزگاری هەولێر گەیشتنی بەنزینەكەی بەغدادی بۆ هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانیش دەڵێت، هێشتا ئەو بەنزینە نەگەیشتووەتە سلێمانی.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئەمڕۆ بەغداد یەك ملیۆن لیتر بەنزینەكەی ڕەوانەی هەرێمی كوردستان كردووە، كە بۆ هەموو پارێزگاكانە”.

وتیشی، “هەرێمی كوردستان پێویستی بە شەش ملیۆن لیتر بەنزین هەیە و سێ هەنگاومان دەستپێكردووە بۆ دابەزینی نرخەكەی، كە ئەوانیش یەك ملیۆن لیترەكەی بەغداد، هێنانی بەنزین لەلایەن بازرگانانەوە كە ڕێگا دەكەینەوە بەنزین لە وڵاتانی دیكەوە بهێننە هەرێم، هەروەها كۆمپانیا ناوخۆییەكانیش بەرهەمەكانیان زیادبكەن”.

پارێزگاری هەولێر باسی لەوەشكرد، ئەو بەنزینەی بەغداد ڕەوانەی هەرێمی كردووە بە 690 دینار دەفرۆشرێت و كاریگەری دەبێت لەسەر كەمبوونەوەی نرخ، لەگەڵ كردنەوەی ڕێگاكانیش بۆ هێنانی بەنزین لەلایەن بازرگانانەوە نرخەكە زیاتر دادەبەزێت”.

لەسەر هەمان پرس، هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بێئاگایی خۆی لە هاتنی ئەو بڕە بەنزینە دەربڕی و لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ڕایگەیاند، “ئاگاداری گەیشتنی بەنزینەكە نیم”.

لای خۆیەوە بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “هێشتا بەنزینەكەی بەغداد نەگەیشتووەتە سلێمانی و چاوەڕوان دەكەین تاوەكو كۆتایی هەفتە بگاتە پارێزگاكە”.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی داوای پەیوەندییەكی گەرمتر لە بەریتانییەكان دەكات

بابەتی دواتر

نوێترین زانیاری لەبارەی مانگرتنی بەندكراوانی بادینانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share