قوباد تاڵەبانی داوای پەیوەندییەكی گەرمتر لە بەریتانییەكان دەكات

جێگری سەرۆکی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوادەكات بەریتانیا گەرمتر لە جاران پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان بباتە پێشەوە.

نووسینگەی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “قوباد تاڵەبانی ئەمڕۆ سێشەممە پێشوازیكرد لە دەیڤد هەنت، کۆنسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان و جەیمی هامیڵی جێگری كونسوڵ، لەبارەی كۆمەڵێك پرسی جێبایەخی هەردوولا گفتوگۆیان كرد”.

قوباد تاڵەبانی وێڕای پیرۆزبایی لە ستافی نوێی كۆنسوڵخانەی بەریتانیا، داواشی كرد كاربكەن لە پێناو دەستەبەركردنی پشتیوانیی بەریتانیا بۆ پرۆسەی چاكسازی و پەرەپێدانی حوكمڕانی لە كوردستان، بۆ ئەوەی بتوانرێت لەو ڕێگەیەوە خزمەتگوزاریی باشتر پێشكەش بە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بكرێت.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، هەردوولا هاوڕابوون لەبارەی گرنگیی هەڵبژاردنی مانگی داهاتوو، جەختیشیان كردەوە، “دەبێت بەشێوازێكی تەندروست و پاك و بێگەرد بەڕێوەبچێت”.

هاوكات شاندە بەریتانییەكە ئامادەیی وڵاتەكەیان دەربڕی بۆ ڕەوانەكردنی چاودێر بۆ هەڵسەنگاندنی چۆنییەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەكە و دڵنیابونەوە لە جێبەجێكردنی بەند و باوە یاسایی و دیموكراسییەكان.

قوباد تاڵەبانی، داواشی لە شاندە بەریتانییەكە كرد گەرمتر لەجاران پەیوەندییە دووقۆڵییەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان ببەنە پێشەوە، ئەوانیش پابەندی وڵاتەكەیان دووپاتكردەوە بە درێژەدان بە هاوكارییەكان و پەیوەندییەكان و باشتركردنیان لە قۆناغی داهاتوودا، بەتایبەت پاش كشانەوەی هێزە شەڕكەرەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان لە كۆتایی ئەمساڵدا.

بابەتی پێشتر

بەزەبری چەك ڕێگرییان كردووە.. دوو تۆمەتبار لە سلێمانی دەستگیركران

بابەتی دواتر

نەگەیشتووەتە سلێمانی.. پارێزگاری هەولێر گەیشتنی بەنزینەكەی بەغدادی ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و 100…
Total
0
Share