لوتکەی جیهانی بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بەڕێوەدەچێت

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لوتکەی جیهانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لەخۆدەگرێت و بڕیارە کۆنگرەکە لەم مانگەدا بەڕێوەبجێت.

ڕۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی بڵاویکردەوە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بانگهێشتی سەرۆکی وڵاتانی جیهان، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، سەرمایەدارە جیهانییەکان و ڕێکخراوە ناحکومییەکانی کردووە بۆ بەشداریکردن و یەکخستنی هەوڵەکانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا.

بەپێی میدیاکانی ئەمریکا کاتی ئەنجامدانی کۆنگرەکە لە کۆتایی مانگی ئەیلولدا دانراوە و بڕیارە بەشێوەی ڤیدیۆکۆنفرانس بەڕێوەبچێت.

ڕۆژنامەی پۆلێتیکۆ لەزاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە ئاشکرایکردووە، کۆنفرانسەکە تیشکدەخاتەسەر وەڵامدانەوەی وڵاتان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و هەروەها هەوڵە جیهانییەکان بۆ کوتان دژی ڤایرۆسەکە.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پلەی یەکەمی وڵاتانی جیهاندایە بۆ زۆریی ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا، تائێستا 41 ملیۆن تووشبوو و 671 هەزار گیانلەدەستدانی بە ڤایرۆسەکە تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

پێگەیشتنی تەماتەی پێنجوێن هاوردەی ئەو بەرهەمەی بۆ هەرێم قەدەغەکرد

بابەتی دواتر

بڕیاری هەڵگرتنی ڤیزای نێوان عێراق و ئێران ئەم مانگە کاری پێناکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share