بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە عەبدولعەزیز بن خالد ئەلشەمەری، باڵیۆزی سعودیە لە عێراق و پەیوەندی نێوان هەرێم و سعودییە و چەند پرسێکی دیکە گفتوگۆی لەبارەوە کراوە.
بافڵ تاڵەبانی، جەختی لە پێویستی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کردەوە لە بوارە جیاجیاکاندا و هەماهەنگی و کاری هاوبەشی لەنێوان هەرێمی کوردستان و سعودیە بە گرنگ وەسفکرد.
لەدیدارێکدا سالار عەبدولستار، وەزیری دادی عێراق و ئەمین بابا شێخ و سۆران جەمال تاهیر، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و چەتۆ ساڵح، ئەندامی سەرکردایەتی ئامادەبوون، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و دۆستایەتی نێوان هەردوولا کرایەوە.
لە بەرامبەردا باڵیۆزی سعودیە باسی لە گرنگیی سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال کرد لە دروستکردن و بونیادنانی پەیوەندییەکی توندوتۆڵ لە نێوان سعودیە و عێراق و هەرێمی کوردستان و جەختی لە گەشەسەندنی زیاتری پەیوەندییەکان کردەوە.