ئەمڕۆ سوپای تورکیا سێ ناحیەی پارێزگای دهۆکی بۆردومانکرد

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنوری ناحیەی شیلادزێ و باتیفا و دەرکارێ – یان لە سنوری پارێزگای دهۆک بۆردومانکردووە.

ڕزگار عوبەید، بەڕێوەبەری ناحیەی شیلادزێ بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئەمرۆ یەکشەممە کاتژمێر8:30 بەیانی فڕوکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردومانی چیایی کورەژاریان لە سنوری ناحیەکەمان کرد و زیان بە دارستانی چیاکە گەیشتووە، بەڵام هچ زیانی گیانی بەرخەڵکی ناوچەکە نەگەیشتووە.”

لەلایەکی دیکەوە پەیامنێرمان لە دهۆک ڕایگەیاند، هەر ئەمڕۆ کاتژمێر 10ی بەیانی ، فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی ئاقاری گوندی سنداڤایان لە ناحیەی دەرکارێ-ی سەربەقەزای زاخۆ کرد و کاتژمێر 5ی ئێوارەش بەچری بۆردومانی نزیک گوندەکانی ئەڤلهێ و پیربلا و بانکا سەری ، لەسنوری ناحیەی باتیفای سەربەقەزای زاخۆ کراوە و بەو هۆیەوە زیانی زۆر بەردارستانی ناوچەکە و باغ و بێستانی هاوڵاتیان کەوتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەزایەکی بواری کەشناسی: تا ناوەڕاستی مانگی داهاتوو شەپۆلی چڕی بارانبارین بەردەوامدەبێت

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، تاوەکو ناوەڕاستی مانگی داهاتوو چەندین شەپۆلی چڕ و بەهێزی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.…
زیاتر ببینە

رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی سەرپەرشتیاری نوێی مەڵبەندەکانی سلێمانی و چەمچەماڵی یەکێتی بەڕێوەچوو

بە سەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رێوڕەسمی دەستبەكاربوونی سەركەوت زەكی وەك سەرپەرشتیاری نوێی مەڵبەندەكانی سلێمانی…
Total
0
Share