ئەمریکا هاوکاریی هەرێم دەکات بۆ دۆزینەوەی بکەرانی هێرشەکەی سەر هەولێر

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر، پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ حکومەتی هەرێم دەربڕی لە دۆزینەوەی بکەرانی هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر.

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا لەسەر هێرشەکە ڕایگەیاندووە، “بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرشە دەکەین، کە بەهۆی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا، ئەم هێرشە بەردەوامانە هەڕەشەن بۆ سەروەری و سەقامگیریی عێراق، پشتیوانی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین لە لێکۆڵینەوەکانی بۆ دەستنیشانکردنی بەرپرسیارانی هێرشەکە.”

کونسوڵخانەی ئەمریکا وتوشیەتی، “ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەوامە لە پابەندبوونی بە پشتیوانیکردن لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لە هەوڵەکانیان بۆ پاراستن و گەڕاندنەوەی ئاشتی و سەقامگیری.”

بەرەبەیانی ئەمڕۆ 12ی ئەیلول، بە سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبوو، لەگەڵ ئەوەشدا سیستمی بەرگریی ئاسمانیی  كونسوڵخانەی ئەمریکا هەوڵیداوە درۆنەکانی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر بتەقێنێتەوە.

بابەتی پێشتر

سامپدۆریا 2-2 ئینتەر میلان

بابەتی دواتر

ماستاوکردن...!؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share