ڤیزای نێوان ئێران و عێراق هەڵدەگیرێت

ئیبراهیم ڕەئیسی و مستەفا كازمی

لە پەراوێزی كۆبوونەوەی نێوان هەریەك لە سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆك كۆماری ئێران هەڵگرتنی ڤیزای گەشتكردن لەنێوان هەردوو وڵات ڕاگەیەنرا.

ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆك كۆماری ئێران ڕایگەیاند، “سەرۆك وەزیرانی عێراق هەڵگرتنی ڤیزای چوونە ناوەوەی بۆ عێراق و ئێران پێڕاگەیاندم، هەروەك ڕەزامەندیی نیشاندا لەسەر زیادكردنی پشكی ئێران دەربارەی زیارەتكارانی چلەی ئیمام حوسێن”.

ئەو وتانەی ڕەئیسی ئەمڕۆ لەمیانەی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا بوو لەگەڵ مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ كازمی بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە تاران.

سەرۆك كۆماری ئێران ئاماژەی بە پەیوەندییەكان لەگەڵ عێراق كرد و وتی، چەند بڕیارێك لەمیانەی كۆبوونەوەی هاوبەشیدا لەگەڵ كازمی دراون.

لای خۆیەوە سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، تاوتوێی ژمارەیەك دۆسیەی هاوبەشیان كردووە كە پەیوەندییە برایانە و مێژووییەكان پتەوتر دەكات.

ئەوەشی وت، “سوپاسی هەموو ئەوانە دەكەین كە لە پشت عێراق بوون لە جەنگی دژ بە داعش”، بە وتەی ئەو، ئێران یەكێك بووە لەوانەی لە چركەساتی یەكەمەوە پشتیوانیی عێراق بووە لە جەنگی دژ بە داعشدا.

بابەتی پێشتر

سەركردەیەكی شیوعی: ئیخوانەکان ژمارەیەکیان بەعسی بوون

بابەتی دواتر

تیباس: فلۆرنتینۆ پێرێز بەرشلۆنەی ڕفاندووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share