فڕۆکەخانەی سلێمانی سکاڵای یاسایی لەسەر هونەرمەندێک تۆمار دەکات

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی
پاش ئەوەی هونەرمەندی گۆرانیبێژ سالار مەحمود لە گرتە ڤیدیۆییەكدا باسی لە “مامەڵەی خراپ”ی كارمەندانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی كرد، فڕۆكەخانەكە سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو هونەرمەندە تۆمار كردووە.

لە ڕوونکردنەوەیەکیدا فڕۆکەخانەی سلێمانی لە ڕێگەی ئەفسەر تاریق فەریق محەمەد-ەوە بڵاویکردووەتەوە، “کچێکی ئەو هونەرمەندە هەڵسوکەوتێکی هەڵەشەی لەگەڵ کارمەندانی فرۆکەخانەكە نواندووە و بەناچاری داوایلێکراوە سەردانی بنکەی پۆلیسی فڕۆکەخانە بکات و لەوێ دابنیشێت و هێمن بکرێتەوە، بەڵام دیارە ئەم کارە بە تەشەنوج وەرگیراوە”.

ئەفسەرەكەی فڕۆکەخانەی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، “پێشتر سکاڵا لەسەر سالار مەحمودی هونەرمەند تۆمارکراوە، بەڵام دواتر کە داوای لێبوردنی کردووە سکاڵاکە کشێندراوەتەوە، بەڵام دوای ئەوەی ئەو هونەرمەندە جارێکی دیکە قسەی لەسەر فڕۆکەخانە کردووە، بۆیە سکاڵاکە دیسانەوە تۆمارکراوەتەوە”.

پێشتر سالار مەحمود، هونەرمەند و گۆرانیبێژ لە پارچە ڤیدیۆیەکدا ڕایگەیاندبوو، “کارمەندانی فڕۆکەخانەی سلێمانی شارستانییانە مامەڵەیان لەگەڵ ئەو و گەشتیاران نەکردووە و بەچاوێکی دوور لە کارکردن سەیری ژنان و گەشتیارانیان کردووە”.

ڕوونكردنەوەكەی فڕۆكەخانەی سلێمانی..

 


 

بابەتی پێشتر

هێزێكی ئاسایشی هەولێر بەشداربووە.. سەركردەیەكی دیاری داعش دەستگیركرا

بابەتی دواتر

بەدوای خۆشیدا دەگەڕێیت؟.. لەگەڵ ئەوانی تردا بەخشندەبە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: گيانله‌ده‌ستدانى سه‌رۆك ره‌ئيسى خه‌مێكى به‌ ئازار و زيانێكى گه‌وره‌يه‌

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، گيانله‌ده‌ستدانى خوالێخۆشبوو سه‌رۆك ره‌ئيسى خه‌مێكى به‌ ئازار و زيانێكى گه‌وره‌يه‌ بۆ كۆمارى…
Total
0
Share