پەرلەمان لەبری بودجەی 2021 داوای بەیان مالی كردووە

تا ئەمدواییەش حكومەتی هەرێم سووربوونی خۆی لەسەر ناردنی پڕۆژەی بودجە بۆ پەرلەمان دەكردەوە، بەڵام بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمان دەڵێت، نەتوانرا ئامادەبكرێت، بۆیە داوای بەیان مالی-یان كردووە.

محەمەد سەعدەدین، بڕیاردەری لیژنەی دارایی و كاروباری ئابوریی پەرلەمانی كوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بەهۆی ئەوەی ئەمساڵیش نەتوانرا پڕۆژەیاسای بودجەی هەرێمی كوردستان ئامادەبكرێت، وەك لیژنەی دارایی داوای “بەیان مالی”مان لە حكومەت كردووە.

ئەو پەرلەمانتارە هۆكاری دواكەوتنی ناردنی پڕۆژەیاساكەی لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە گەڕاندەوە بۆ جێبەجێنەكردنی یاسای بودجەی عێراق و نەناردنی 12%ی پشكی هەرێم و وتی، “لەئێستادا بەغداد تەنها 200 ملیار دینارەكە دەنێرێت، ئەویش دیارنییە بەردەوام دەبێت لە ناردنی یان نا و چۆن و بە چ میكانیزمێك”.

هەروەك لەبارەی سوود و گرنگیی بوونی پڕۆژەی بودجە دوا و ئاماژەی بەوەدا، بەهۆیەوە حكومەتی هەرێم پلانی ساڵانەی ئامادە دەبێت، جگەلەوەی بەرچاوڕوونی دەبێت كە بودجە چۆن و بە چ شێوازێك دابەشدەكرێت و پڕۆژەكانی پەرەپێدان و خزمەتگوزارییەكان و پلانی كاری دارایی و كارگێڕی دیاریدەكرێت.

بڕیاردەری لیژنەی دارایی داواكاریی ئەوەشی لە حكومەت هەبوو لەئێستاوە ئامادەكاری بكات بۆ پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2022.

لەوەتەی قەیرانی دارایی لە ساڵی 2014ــوە سەریهەڵداوە حکومەتی هەرێم پڕۆژەیاسای بوجەی نیە، بەوهۆیەشەوە پلانی داهاتوو و خەرجی و داهاتی حکومەت دیارنیە.

بەپێی‌ په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، پێویسته‌ حکومەتی هەرێم سەرەتای مانگی 10ی هەر ساڵێك پڕۆژه‌یاسای‌ بودجه‌ بنێرێته‌ په‌رله‌مان، به‌ڵام ماوەی حەوت ساڵە ئەو پڕۆژەیاسایە پێی نەناوەتە ناو پەرلەمانی کوردستان.

تائێستا حکومەتی هەرێم تەنها 12 ساڵ پڕۆژەیاسای بوجەی ناردۆتە پەرلەمانی کوردستان کۆتا جاریش ساڵی 2013 بوو، کە بوجەی هەرێم بە زیاتر لە 15 تریلۆن و 280 ملیار دینار پەسەندکرا.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی جیهانی: هیچ کەسێک بەتەواوی پارێزراو نابێت تاوەکو هەمووان هەلی وەرگرتنی ڤاکسینیان نەبێت

بابەتی دواتر

پلان و چالاكیی هێرشكارەكانی قاعیدە لە ڕۆژانی پێش 11ی سێپتەمبەردا <br> لە 10ی سێپتەمبەردا بن لادن چی بە دایكی وتووە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share