چوار لە بەندكراوە هەڵاتووە فەڵەستینییەكان دەستگیركرانەوە

سێ لە دەستگیركراوەكان

پۆلیسی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت، چوار لەو شەش بەندكراوە فەڵەستینییەی هەفتەی ڕابردوو لە بەندیخانەیەك هەڵاتن، دەستگیركراونەتەوە.

پاش پێنج ڕۆژ گەڕان و پشكنین و پڕۆسەی ئەمنی، هێزەكانی پۆلیسی ئیسرائیل ئێوارەی دوێنێ دوو لەو بەندكراوانەیان دەستگیركرد، كە هەفتەی ڕابردوو لە بەندیخانەی جلبوع هەڵاتن.

ئەو بەندكراوانە بریتین لە هەریەك لە مەحمود عەبدوڵا عارزە (46 ساڵ) كە لە ساڵی 1996ــەوە دەستبەسەرە و سزای بەندكردنی تاهەتایی لەسەرە، هەروەها یەعقور مەحمود قادری (49 ساڵ) كە لە ساڵی 2003ــوە دەستبەسەرە و بە تاهەتایی سزادراوە.

بەیانی ئەمڕۆش دوو بەندكراوی دیكە بەناوەكانی زەكەریا زوبەیدی و محەمەد عارضە لە باكووری ئیسرائیل لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دەستگیركرانەوە.

بەپێی وتەی وتەبێژی پۆلیس ئەو دوو بەندكراوە لە گوندی (ئوم غەنەم) دەستگیركراون لەكاتێكدا لە گۆڕەپانێكی وەستانی پاس خۆیان حەشاردابوو.

س: میدیاكانی ئیسرائیل

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیندزی گراهام لەبارەی بە رێککەوتنەکەی هەسەدە و حکومەتی سوریا: نیگەرانی و پرسیارم هەیە

سیناتۆرێکی کۆمارییەکان، نیگەرانی خۆی سەبارەت بە رێککەوتنە نوێیەکەی نێوان هەسەدە و حکومەتی سوریا دەربڕی و ئاماژەی بەوەکرد کە…
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێکی ئێران: ئەمریکا لەکاتی بۆردومانکردنی وێستگەی فۆردۆ چەکی ئەتۆمیی تاکتیکیی بەکارهێناوە

ئەندامێکی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی پەرلەمانی ئێران رایدەگەیەنێت، ئەمریکا لە کاتی بۆردومانکردنی وێستگەی ئەتۆمیی فۆردۆ، “چەکی ئەتۆمیی تاکتیکیی” بەکارهێناوە.…
Total
0
Share