بەڕێوەبەری توندوتیژیی دژی ژنان: کەسێک لەسەر دۆسیەکەی گۆڤەند دەستگیرکراوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی توندوتیژیی دژی ژنان، دەستگیرکردنی کەسێکی بەتۆمەتی تێوەگلان لە دۆسیەکەی “گۆڤەند” ڕاگەیاند و لەهەمانکاتدا ئاماژەی بە بەدواداچوونی ژمارەیەک سکاڵای تۆمارکراو کرد.

لە مانگی ڕابردووەوە دەیان ڤیدیۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوونەتەوە، کە کۆمەڵێک گەنجی کوڕ و کچ ڤیدیۆی خۆیان تۆمارکردووە و جۆرێک لە پەشیمانی دەردەبڕن بۆ کەسێک کە ناوی “گۆڤەند”ە.

بەپێی زانیارییەکان، نزیکەی 500 کەس لەو کەیسەدا قوربانین و ڤیدیۆ و وێنەکانیان براون و دواتر داوای پارەیان لێکراوە.

لەوبارەیەوە کوردە عومەر بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی توندوتیژیی دژی ژنان بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “ژمارەیەک سکاڵا لەلایەن ئەو کەسانەی ڤیدیۆکانیان لەلایەن گۆڤەند و گروپەکەیەوە بڵاوکراوەتەوە تۆمارکراون، ئەوانەشی قوربانیی ئەو تاوانەن کە ئەو گروپە ئەنجامی دەدەن لە هەردوو ڕەگەزن”.

بەپێی وتەی کوردە عومەر، لەسەر ئەو دۆسیەیە کەسێک بەتۆمەتی تێوەگلان لە تاوانەکاندا دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونیش بۆ سەرجەم سکاڵا و دۆسییەکان دەستیپێکردووە.

بەڕێوەبەری گشتیی تەندوتیژیی دژی ژنان ڕاشیگەیاند، دەبێت یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن هەمواربکرێتەوە چونکە لەو یاسایەدا بە وردی باس لە تاوانەکانی سۆشیاڵ میدیا نەکراوە کە ئێستا ڕۆژ بە ڕۆژ لە هەرێمی کوردستان لەزیادبووندایە

بابەتی پێشتر

تاڵیبان: ئەمارەتی ئیسلامی هەنگاوی جددی لەبواری مافی مرۆڤدا دەهاوێت

بابەتی دواتر

ڕۆناڵدۆی دیارده‌ هۆشداری به‌ پاریس سان جێرمان ده‌دات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك لە هاتوچۆی سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە تێبینەرانی باجی ئۆتۆمبێل/سلێمانی لەناو بینای بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی دەكرێتەوە و كردنەوەی…
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share